كرێكارانی كارخانه‌ی ڕه‌ستن و چنینی “پاكان” له جنووبی شه‌رقی تاران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه ده‌ڵێن: سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده ٦ مانگه بڕه‌بڕه حه‌قده‌سته‌كانیان پێ دراوه. ده‌شڵێن: كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ناوه‌نده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مۆتاڵباتی ماڵی و ته‌ئمینی ئیجتماعی و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كرێكارانی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه. شایانی باسه، پێشتر له كارخانه‌ی ڕه‌ستن و چنینی پاكان ٢٣٠ كه‌س كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌دوای ده‌كرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م كرێكارانه، ته‌نیا ٢٤ كه‌س ماونه‌ته‌وه.