كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شۆفاژی تاكستان، ڕۆژی سێشه‌ممه له‌ئاست تۆمار نه‌كرانی كاره‌كه‌یان له لیستی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌م شیركه‌ته له ساڵی ٩٨وه له بواری به‌رهه‌مهێنانی شۆفاژ و ئاوگه‌رمكونی دیواری چالاكی ده‌كات و نزیكه‌ی ٤٠٠ كرێكار له خۆده‌گرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له بارودۆخێكی سه‌ختی كاری فه‌عالییه‌ت ده‌كه‌ن، به سه‌رنج دان به ناوه‌ڕۆكی چالاكیی ئه‌م شیركه‌ته، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره ده‌بێ شمولی گه‌ڵاڵه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بن.