ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا به مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، كه به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نی كارخانه سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌مه بووته هۆی ئه‌وه كه كێشه‌یه‌كی زۆر بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان پێكبهێنێت. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌م كرێكارانه له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به خسووسی سازی و بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانی سه‌ختی ژیانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.