كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران چوكا، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٨٠٠ كرێكار له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی “چوب و كاغذ”ی ئیران چوكا كار ده‌كه‌ن كه له‌ئاست ئه‌منییه‌تی كاریان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌یه، ئه‌منییه‌تی شوغڵیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: به‌هۆكاری جیاواز ئه‌م كارخانه‌یه تووشی قه‌یران بووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه و هه‌روه‌ها بارودۆخی شوغڵی كرێكاران داناوه.