كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست به‌رده‌وامی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ته‌وه‌ری ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه به كه‌رتی ده‌وڵه‌تی له كاتێكدا دێته گۆڕێ كه به‌دوای دوو ئه‌زموونی شكست خواردووی خسووسی سازیی ئه‌م شیركه‌ته، ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه هه‌روا به‌رده‌وامه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.