كرێكارانی كارخانه‌ی “ریزمه‌وج” له تاكستان جێگیر له ١٠ كیلومیتری جاده‌ی ئه‌بهه‌ر، ڕۆژی سێشه‌ممه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م ناوه‌نده له ساڵی ٩٦وه حه‌قده‌سته‌كانیانی به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت كردووه و له ئێستادا نزیكه‌ی سێ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌ها جێژنانه‌ی پاره‌كه‌شیان پێ نه‌دراوه. شایانی باسه، حه‌قی بیمه‌ی چه‌ندین مانگیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٤٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.