
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ له شاری تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئاسایی كاری ئه‌وان داناوه و به‌دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی داواكاری كڕین له سه‌روبه‌ندی ڕۆژانی جێژن‌دا، زۆربه‌یان خانه‌نشین كراون و به‌رهه‌مهێنانی هاوینه‌ی جلوبه‌رگ نادیاره. ده‌شڵێن: زۆربه‌ی كرێكارانی سه‌نعه‌تی جلوبه‌رگ به شێوه‌ی قه‌راردادی كارمۆزدی كار ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی ڕۆژانی ته‌عتیلی كارخانه‌كاندا، هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و نیوه‌شیان بیمه نه‌كراون.
