ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی “چینی زه‌ڕین ئێران” له‌ئاست ناساندنی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانی به بیمه‌ی بێكاری له لایه‌ن كارفه‌رمای ئه‌م كارخانه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له كرێكارانی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه، به‌هۆی ڕاگیرانی چالاكییه‌كانی كارخانه به بیمه‌ی بێكاری ناسێندراون. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه كه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ داهاتووی كاریان نیگه‌رانن و خوازیاری په‌یگیری به‌رپرسانی ئۆستانی به‌م كێشه‌یه بوون.