كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و هه‌روه‌ها گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، كارفه‌رما ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، به بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران، كارخانه‌ی ته‌عتیل و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و داوای لێ كردوون كه بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری ئێقدام بكه‌ن. ده‌شڵێن: زۆربه‌ی كرێكارانی شاغڵی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره كه نزیكه‌ی ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه، ئێستا له سه‌روبه‌ندی خانه‌نشینی پێشوه‌خته به پێی یاسای “كاره سه‌خت و زیانباره‌كان” دان و به‌م هۆیه له‌ئاست له‌ناوچوونی پێشینه‌ی خانه‌نشینیان به‌دوای ناساندنی خۆیان به بیمه‌ی بێكاری نیگه‌رانن.