كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی تۆربه‌تی جام، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ند مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی له‌و كاته‌وه كه ئه‌م كارخانه‌یه سپاردراوه‌ته به‌شی خسووسی، كێشه‌كانیان چه‌ند هێنده بووه‌ته‌وه و ٩ مانگه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه و گرفتی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان خۆڵقاندووه و ناچاری كردوون بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان، له‌م باروودۆخه كۆرۆناییه‌دا، ڕوو بكه‌نه ده‌ستفرۆشی.