ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ ، كرێكارانی قه‌راردادی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ جارێكی‌تر به هۆی وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌لاله‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیان باره‌كان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان ، چوار مانگه چوار مانگ له ڕاگه‌یاندنی گه‌ڵاڵه‌ی باشتر كردنی گوزه‌رانی كرێكارانی قه‌راردادی نه‌وت تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له هیچكام له شیركه‌ته‌كان به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. شایانی باسه مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو وه‌زیری نه‌وت گه‌ڵاڵه‌ی باشتر كردنی بژێوی كرێكاره قهراردادیهكانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ڕاگه‌یاندبوو و یه‌كێك له گرینگرین به‌نده‌كانی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوو.