كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و سه‌نه‌واتی ساڵی ٩٥یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری دانی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دیاری كردنی بارودۆخی كاریان بوون. ده‌شڵێن: جگه له دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان، له‌ئاست تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان له‌گه‌ڵ شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز ناڕازیین.