كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قاوه‌خانه سونه‌تییه‌كانی شاری تاران ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی گوڵان، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌هۆی ته‌عتیل كرانی شوێنی كار و كاسبییهكهیان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه كه ئه‌م ویرووسه له ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م قاوه‌خانه سونه‌تییه‌كانی تاران له‌وانه، چایخانه‌كان، قاوه‌خانه مه‌عموولی و سونه‌تییه‌كان، دیزی سهراكان و شوێنه‌كانی فرۆشتنی نێرگه‌له ته‌عتیل كراون و به هه‌زاران كرێكار بێكار بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زۆرێك له‌م كرێكارانه نه حه‌قده‌ستیان پێدراوه و نه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانیان لێكراوه و ته‌نانه‌ت له مافی بیمه‌ی بێكاریش بێبه‌شن.