كرێكارانی فه‌ننی و پاراستنی هێڵی ڕێگای ئاسنی جنووبی شه‌رقی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حقووقه‌كانیان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی فه‌ننی و پاراستنی هێڵی ڕێگای ئاسنی جنووبی شه‌رقی ده‌ڵێن: نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكار ده‌بن كه به پێشینه‌ی كاری درێژماوه له دژوارترین بارودۆخدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام لانیكه‌می حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له ناله‌بارترین بارودۆخدا له وه‌رزی گه‌رما و سه‌رما له ناوچه بیابانییه‌كانی مێحوه‌ری ڕێگای ئاسنی “زاهێدان بۆ كرمان” كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م سه‌ختی كاره بۆ ئه‌وان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.