ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی فه‌ننیی ڕێگه‌ی ئاسنی شاهڕوود، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی گونجاو و سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نزیك به ٥٥٠ كرێكاری هێڵی ئاسنی “ناوچه‌ی شۆمالی شه‌رقی یه‌ك”، له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه، هه‌موو مانگێك نیوه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ئه‌ویش به دره‌نگیه‌وه، پێده‌درێ. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه كرێكارانی فه‌ننیی ڕێگه‌ی ئاسنی شاهروود كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی و تهكمیلیشیان هه‌یه. ئه‌وان له‌مباره‌یه‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌رچی خاوه‌نكار هه‌موو كرێكارانی بیمه كردووه و مانگانه بڕه پاره‌یه‌كیان به‌خاتری بیمه‌ی ته‌كمیلی لێده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌ی ته‌كمیلی به حیسابی شیركه‌تی بیمهگهر، كرێكاران له خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئه‌م بیمهیهش بێبه‌رین.