كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌درایی زه‌نجان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریانن ده‌ڵێن: خواستی گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین خواستی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان هیچ سه‌رنجێكیان به‌م خواسته‌ی ئه‌وان نه‌داوه. ده‌شڵێن: ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی شاغڵ له به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی زه‌نجان كار ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای هه‌میشه‌یی بوونی كاره‌كه‌یان، نزیكه‌ی ١٠ ساڵه شاره‌داریی قه‌راردادی وه‌رزی له‌گه‌ڵ به‌ستوون.