كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی دامه‌زراندنیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ته‌ورێز له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری لابردنی په‌یمانكار بوون. ده‌شڵێن: ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به شێوه‌ی په‌یمانی له‌ژێر چاودێری چه‌ندین شیركه‌تی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن و خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له قه‌راردادییه‌وه بۆ هه‌میشه‌یین. ڕاشیانگه‌یاندووه: په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وز به‌كرده‌ووه ده‌رنه‌هێناوه.