كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ناحییه‌ی سێ مه‌نته‌قه ٢٠ی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تیی به ئیدامه كاریان به بێ دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و نه‌بوونی قه‌رارداد، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ڕه‌خنه گرتن له په‌رداخت نه‌كرانی جێژنانه و حه‌قده‌سته‌كانیان، ڕایانگه‌یاندووه: به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٢٤ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، هێشتا جێژنانه و سه‌نه‌واتی ساڵی ٩٨ یان پێنه‌دراوه. ده‌شڵێن: له بارودۆخی ئێستادا شاره‌داریی هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ كرێكاران دابین نه‌كردووه. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٦٠ كه‌س ده‌بێ ڕایانگه‌یاندووه، په‌یمانكارانی لایه‌نی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ شاره‌داریی، هیچ بایه‌خێك به گیانی كرێكاران ناده‌ن.