ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فازی ٢ی پاڵاوگه‌ی ئابادان له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه كه له چه‌ندین مانگی ڕابردووه‌وه تا ئێستا كارفه‌رما به بینانووی جۆراوجۆر له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆیبواردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له ماوه‌ی ڕۆژانی ئه‌م دوایینه‌دا، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م پاڵاوگه‌یه له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م پاڵاوگه‌یه له ڕێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.