كرێكارانی شیركه‌ت نه‌وتی لۆرستان ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری جێبه‌جێ كردنی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته و بارودۆخی ناله‌باری كاریان، له یه‌كێك له وێستگه‌كانی دوور له شوێنی نیشته‌جێ بوونیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٦٠ كه‌س له كرێكارانی وێستگه‌كانی شیركه‌تی نه‌وتی لۆرستان له‌ئاست بارودۆخی دیاری كرا‌و له لایه‌ن كارفه‌رمای شیركه‌ت به‌مه‌به‌ستی ڕاگوێزرانیان بۆ ئۆستانێكی دیكه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی ناڕازییان، له لایه‌ن كارفه‌رماوه پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌گه‌ر هه‌ركامیان له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره دژایه‌تی بكات، ئه‌مه به‌واتای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یه و له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن. ده‌شڵێن: له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێداگری كارفه‌رما بۆ ڕاگوێزرانی ئه‌م كرێكارانه زیاتر بووه.