كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆ، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له ژێر پردی به‌ختیاری له شاری ئه‌راك، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به ١٠٠ كرێكاری شیركه‌تی هێپكۆ، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان له ئاست بیلاته‌كلیفیی پیشه‌یی و بژێویی، ده‌سیتان له كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ستی دواخراوی دوو مانگیان بوون.
