ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی گه‌ڵارێزان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی میللی حه‌فاری ئێران له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له شه‌ش مانگه كه حه‌قده‌ستی هه‌زاران كرێكاری شیركه‌تی میللی حه‌فاری ئێران دواخراوه و حه‌قی بیمه‌كانیشیان په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، سه‌رۆكی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی شیركه‌ت له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده بووه و به‌ڵێنی داوه كه حه‌قده‌ستی شه‌ش مانگی ڕابردوو كرێكاران له دوو به‌ش و له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا په‌رداخت ده‌كرێت.