
ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی مه‌پنا هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆتوبانی “تاران ــــ ساوه” وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌عتیل نه‌كرانی كارخانه و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌روڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی مه‌پنا به درێژه‌دان به چالاكی له وزه‌خانه‌ی په‌ره‌ند به‌مه‌به‌ستی خستنه‌وه‌گڕی فازه نوێیه‌كانی ئه‌م وزه‌خانه‌یه، گیانی كرێكاران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی جیهاندا به‌تایبه‌ت ئێران و ته‌عتیل بوونی زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی ئیجرایی و كارخانه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی مه‌پنا هه‌ڕه‌شه‌ی له كرێكاران كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به كاره‌كانیان نه‌ده‌ن له‌سه‌ر كار ئێخراجیان ده‌كات.
