
ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی لهوازم خانگی پارس له ئوستانی قه‌زوێن له ئاست بارودۆخی بێهداشتی نه‌بوونی ئه‌م كارخانه‌یه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته هێشتا له سلف سرویس و له په‌نای یه‌كتر غه‌زا ده‌خۆن. له‌م كارخانه‌یه هه‌روه‌ها ڕێوشوێنه‌كانی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا تێدا جێبه‌جێ نه‌كراوه و ٥٠٠ كه‌س له كرێكاران به بێ ماسك و ده‌ستكێش و مه‌وادی پاككه‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن.
