کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی كه‌یسۆن

كرێكارانی شیركه‌تی كه‌یسۆن له‌ شارستانی جاسك له‌ ئۆستانی هۆرمۆزگان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی بڕی ٧ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووشدا چه‌ندین جار له‌ئاست ئه‌م بارودۆخه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو، هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌داونه‌ته‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: دواخرانی ٧ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌ بواری دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌ هه‌روا درێژه‌ی بێ، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه‌ و مان ده‌گرن.