به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “زۆغاڵ شوویی فۆسیل سیستم ئێنرژی” ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان له‌سه‌ر كار به سه‌رنج به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی زه‌ره‌ند ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ٤٤ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به‌بێكار بوونیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م كرێكارانه چه‌ندین مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و له بارودۆخێكی دژواری گوزه‌ران به‌سه‌ر ده‌به‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شیركه‌تی “زۆغاڵ شوویی فۆسیل سیستم ئێنرژی”، شیركه‌تێكی توركییه‌ییه و ماوه‌ی ١٥ ساڵه له بورای به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی كارخانه‌ی زوغاڵ شوویی زه‌ره‌ند و گۆڕینی بۆ “خه‌ڵۆزی حه‌راره‌تی” كار ده‌كات و به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی، هه‌نارده‌ی ده‌كات بۆ توركییه.