كرێكارانی شیركه‌تی “سه‌یر و حه‌ره‌كه‌تی” ناوگانی ڕێگای ئاسنی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ له‌ئاست نادیاربوونی بارودۆخی كاریان و نه‌گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان له قه‌رارداییه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لانیكه‌م ١٠ تا ١٢ هه‌زار كرێكار له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م ناوگانه له‌ژێر چاودێری په‌یمانكارێك كار ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له لایه‌ن ئه‌م په‌یمانكاره‌وه كه‌م كراوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: په‌یمانكاری شیركه‌ت هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی هێزی كار و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیانی نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر.