به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شیركه‌تی “دیرگۆداز”ی گۆنابادیش له‌ئاست ته‌عتیل نه‌كرانی ئه‌م شیركه‌ته و مه‌ترسی تووشبونیان به‌م ویرووسه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، به سه‌رنج دان به‌وه‌ی كه بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا به ڕه‌چاوكردنی ڕێوشوێنی ئیمه‌نی له لایه‌ن سه‌رجه‌م كه‌سه‌كان و كارخانه‌كانه‌وه گرێدراوه و به‌رپرسان ته‌رحێكیان په‌سه‌ند كردووه كه به پێی ئه‌م ته‌رحه، سه‌رجه‌م شیركه‌ت و كارخانه‌كان له‌ئاستی شاره‌كانی ته‌عتیل بكرێن، به‌ڵام هه‌ندێ له شیركه‌ته‌كان وه‌ك شیركه‌تی دیرگۆداز، هه‌روا به ته‌واو تواناییه‌وه درێژه‌ی به كاره‌كانی ده‌دا و ئه‌مه‌ش له‌م بارودۆخه‌ی هه‌ستیاره‌ی ئێستادا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر گیانیان و به‌رپرسانی شیركه‌ت به بێ سه‌رنج دان به‌م مه‌ترسییه، درێژه‌ی به چالاكی كارخانه ده‌ده‌ن.