ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی حه‌مل و نه‌قڵی خه‌لیج فارس له ئاست گوڕینی بارودۆخیان له دائێمی بۆ په‌یمانی له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌دا ڕایانگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خسووسی ئه‌م شیركه‌ته به بی ئاگاداری كرێكاران قه‌راردادی په‌یمانی لانیكه‌می ١٠٠ كرێكار له‌م شیركه‌ته كه هه‌ركامیان ٥ تا ٢٣ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه، ده‌ر كردووه و له ئاكامدا ئه‌م ڕووداوه كرێكاران ئێزنی چوونه‌ژوری بۆ شوێن كاره‌كانیان نیه. ئه‌مه بووته هۆی ئێعتراز و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی كرێكاران.