كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی كرماشان، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی ڕایگه‌یاندووه، یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان نوێنه‌ری كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئۆستانداری كرماشان، بڕیار درا كه له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا، سه‌رجه‌م حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ به‌سه‌ر یه‌كه‌م مانگی پاییزدا، ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.