كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی فه‌ننی و ئه‌ندازیاری “په‌دیده‌ی دوكووهه”، ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بێده‌نگی به‌رپرسانی ئۆستانی له‌م پێوه‌نده‌دا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ساڵی ٩٧وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له ئه‌گه‌ری پێداگری له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا و به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌روه‌ی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی ژیان، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی جیدی بۆ پێكهێناون. ده‌شڵێن: تاكاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.
