كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی كۆهگیلویه و بۆیه‌ر‌ئه‌حمه‌د، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی یاسووج، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، نزیكه‌ی ٦ مانگه حه‌قده‌ستی ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی كۆهگیلویه و بۆیه‌ر‌ئه‌حمه‌د په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، له‌م ماوه‌یه‌دا ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ كرێكاران دابین نه‌كراوه و له‌ئه‌گه‌ری ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ركام له‌م كرێكارانه ١٠ تا ٢٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه.