كرێكارانی شیركه‌تیی كارخانه‌ی قه‌ندی ئیسلام ئابادی غه‌رب، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ئه‌وان ڕۆژانه ١٢ كاتژمێر كار ده‌كه‌ن ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه دێت كه مانگانه ١٦٠ كاتژمێر زێده‌كارییان هه‌یه كه ١٥ ڕۆژی وه‌به‌ر شه‌وكار و ١٥ ڕۆژی وه‌به‌ر ڕۆژكاری ده‌كه‌وێت. ده‌شڵێن: ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بابه‌تی ئه‌م زێده‌كارییه پێیان نادرێ و ته‌نیا حه‌قده‌ستی دیاری كرا‌و بۆ ٨ سه‌عاتیان به بێ ڕۆژانی ته‌عتیل پێ ده‌درێت. شایانی باسه، بڕیار بوو سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م كرێكارانی شیركه‌تیی قه‌رارداده‌كانیان له شیركه‌تییه‌وه بگۆڕێت بۆ په‌یمانی، به‌ڵام ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ له ساڵی نوێ، هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه.