ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری دامه‌زراوه‌ی “مسی سه‌رچشمه”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری كاریان و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شیركه‌تی “فولمه‌ن” به‌شێك له كرێكاره‌كانی له كۆتایی ساڵی ڕابردوو و به‌شێكی دیكه‌ش له‌م كرێكارانه‌ی له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، به بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها شیركه‌تی “سه‌با فام”یش له مانگی گوڵانی ساڵی ٩٧وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانی په‌رداخت نه‌كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شیركه‌ته‌كانی وه‌ك “مشاور مۆبینا، شیركه‌تی نیپه‌ك، شیركه‌تی نیروو سه‌نعه‌تی سه‌رچشمه، شیركه‌تی ڕامپكۆ و شیركه‌تی دێژپۆل سه‌منگان”یش، چه‌ندین مانگه حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانی خۆیان په‌رداخت نه‌كردووه.