کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داییه‌كانی ئۆستانی كوردستان

اعتراض کارگران شهرداری های مختلف استان کردستان

اعتراض کارگران شهرداری های مختلف استان کردستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌دارییه‌كانی ئۆستانی كوردستان له‌ئاست په‌رداخت نه‌كران یاخود دواخرانی مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكارانی په‌یمانیی ئه‌م شاره‌دارییانه‌ كه‌ له‌ ساڵی ڕابردووه‌وه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و به‌شێوه‌ی پاركبان له‌ فه‌زای سه‌وز كار ده‌كه‌ن، ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانی پێكهێناوه‌. ناڕازییان سه‌ره‌ڕای په‌رداخت حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، خوازیاری دانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان، حه‌قی بیمه‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و ئیمه‌نی بۆ كرێكارانی شاره‌داریی بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام هیچكام له‌ به‌رپرسان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.