
كرێكارانی شاره‌داریی ئابژدان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌ممه، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار په‌یگیری له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا، شاره‌دایی هه‌تا ئێستا نه‌یتوانی حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كرێكاره‌كان به‌مه‌به‌ستی په‌یگیری موتاڵه‌باته‌كانیان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی ١٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، بڕی ٦ مانگ حه‌قی بیمه‌شیان به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.
