كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی سه‌قز ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ٧٠٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده له ئێستادا ٧ مانگ زێده‌كاری و دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه حه‌قده‌سته‌كانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ و ئه‌وه بڕه پاره‌یه‌ی كه پێیان دراوه، پێوه‌ندی به مانگه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌رماوه‌زه‌وه‌یه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان له ئێستادا، كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بورای دابین كردنی بژیوی ژیانیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.