ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ته‌ورێز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان كه پێكهاتوون له كرێكارانی شاره‌داریی، نێگهبانهكان و مه‌ئموورانی سرویسی بێهداشتی فه‌زای سه‌وز، به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ تا ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، درانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و دابین كردنی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه به تووش بوون به كۆرۆنا بوون.