كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدییه ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه هه‌موو مانگێك مۆتاڵباته‌كانیان دواده‌خرێ، ده‌ڵێن: شیركه‌تی نه‌وت له‌بری نه‌دانی عه‌وارزی پیسكردنی ژینگه به شاره‌داریی قه‌رزداره و حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدییه‌ش له پێناو دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه دایه. ناڕازییان ده‌ڵێن: له ئێستادا جگه له دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، شاره‌داریی حه‌قی بیمه‌كانیشیانی په‌رداخت نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ كێشه‌ی تازه كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر كێشه‌وگرفته‌كانیان له زووترین كاتدا جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.