كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی سووسه‌نگرد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی ده‌شت ئازادگان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٧ مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ی دواخراویان بوون. شایانی باسه، ناڕازییان به هه‌ڵواسینی چه‌ندین به‌نێر، داوایان له كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی كردووه كه به بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان ڕابگه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا، نه‌یانتوانیوه له خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی كه‌ڵك وه‌ربگرن.