کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج

اعتراض کارگران شهرداری یاسوج1

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج كه‌ له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی په‌یمانكارانی به‌شه‌كانی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی ئه‌م شاره‌دارییه‌ كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشت و پێشگیرانی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی ناڕازییان، گیانی كرێكارانی شاره‌داریی و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌م ڕۆژه‌ هه‌ستیارانه‌دا به‌هۆی دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشت و پێشگیرانی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، له‌ مه‌ترسی دایه‌. ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌ به‌ تووشبونی چه‌ندین كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان به‌ كۆرۆنا، ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه‌ و ناچنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.