ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان، له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به باروودۆخی ناله‌باریی بژێوی كرێكاران، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان پتر له سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌نه‌گرتووه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه داخوازیه مزدیهكانیانی ساڵانی پێشوو، له‌وانه جێژنانه و حه‌قی ئیزافهكارییشیان پێنه‌دراوه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، چوار مانگ له‌مساڵ تێپه‌ڕ بووه و هێشتا حه‌قده‌ستی ساڵی نوێیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ئیتر هیوایه‌كیان به واده و به‌ڵێنی به‌رپرسانی شاره‌داریی نییه و هه‌تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.