كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی به‌نده‌ر خومه‌ینی، ڕۆژی دووشه‌ممه له‌ئاست نه‌درانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، به‌ستنی قه‌راردادی سپی ئیمزا و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵی و گیانیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ده‌ركرانی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ئێستادا ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان كه په‌رداخت نه‌كراوه و ده‌ڵێن: مۆتاڵباته‌كانیان پێوه‌ندی به سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی ڕابردووه‌وه هه‌یه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی گیانی به‌هۆی دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، به‌هۆی قه‌راردادی سپی ئیمزاش ئه‌منییه‌تی شوغڵیان له مه‌ترسی دایه.