كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی كه‌لاته‌ی ڕوودبار له ئۆستانی سمنان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست دواخراویان بوون. ڕاشیانگه‌یاندووه، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به به‌ڵێنی درۆینه‌ی به‌رپرسانی شاره‌داریی كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێناوه. ده‌شڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری دابین پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانی به‌ڕه‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.