كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا، ڕۆژی شه‌مممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، له به‌رامبه‌ر فه‌رهه‌نگسه‌رای مه‌هدییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، توانای دابین كردنی كرێ ماڵه‌كانیان نییه و له دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی ژیانیان تووشی كێشه بوونه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری په‌رداخت كرانی خێرای حه‌قده‌سته‌كانیان بوون و ڕاشیانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر موتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێ، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.