كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌ردایی مه‌ریوان ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕوو له شاره‌داری نوێی ئه‌مشاره و شوڕای شار ڕایانگه‌یاند كه خوازیاری سه‌رنج دانی كاربه‌ده‌ستان به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیانن. ده‌شڵێن: به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری ئابووری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی ژیان، توانای دابین كردنی خه‌رجییه‌كانی ژیانیان نییه. شایانی باسه، كرێكارانی شاره‌داریی پێشتریش له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.