كرێكارانی شاره‌داریی زابۆل له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان ڕۆژی سێشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و ئه‌مه‌ش له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا، كێشه‌وگرفتكێی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: شاره‌دار به‌جێگه‌ی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات.