كرێكارانی شاره‌درایی خۆڕه‌مشار ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی زیاتر له ٤ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م موتاڵباته‌كانیان بوون. ده‌شڵێن: مانگی ڕابردوو له ئه‌نجامی دانیشتنێك كه له نێوان نوێنه‌رانی كرێكاران و كاربه‌ده‌ستانی شاره‌درایی به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار درا كه بڕی دوو مانگ له‌حه‌قده‌سته‌كانیان له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردان په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه.