کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان له‌ ئاست بارودۆخی كارییان

اعتراض کارگران شهرداری مریوان به شرایط کاری خود3

اعتراض کارگران شهرداری مریوان به شرایط کاری خود3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ ئاست باڕودۆخی ناله‌باری كارییان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ سه‌د كه‌س ده‌بێ، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی له‌ ٥ مانگی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا به‌ بیانووی نه‌بوونی نه‌خدینگی، حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ سه‌ره‌ڕای حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ئیزافه كاریی ساڵه‌كانی ٩٦، ٩٧ و هه‌روه‌ها ٩٨ په‌رداخت نه‌كراوه‌.‌