كرێكارانی شاره‌داری لالی هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی خووزستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دارنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له مه‌یدانی شۆهه‌دای ئه‌مشاره، سفره‌ی به‌تاڵیان ڕاخست.
به وته‌ی ناڕازیان، كرێكارانی شاره‌داریی لالی ١١ مانگه كه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و پێنج مانگه كه حه‌قی بیمه‌كانیشیان په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریی له‌گه‌ل كێشه و گرفتی زۆر به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له كاره‌به‌ده‌ستانی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی كرێكاران نه‌بوون.